ژمارەك کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دۆزرانەوە کوردستانی

نوچەنێت: هێلان مزەفەر

هەڵسووڕێنەری کاروباری بایلۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەڵێت، "35کۆچبەری دیکە لە لیبیا دۆزراونەتەوە،کار بۆ گەرەناوەیان دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان"، هاكات پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، كار بۆ گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرە كوردانە دەكەن كە لەو وڵاتە گیریان خواردووە.

ئەمرۆ شەممە (25/10/2025) هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕاگەیاند، کۆچبەرەکان لە لیبیاوە بەرەو تورکیا ڕێکەوتن و لە تورکیاوە بەرەو هەولێر دەگەرێنەوە، ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا بە هاوئاهنگی هەرێمی کوردستان کۆچبەران گەرێندرانەوە بۆ هەولێر.

کۆچبەران 40 هاونیشتیمانین،لە لیبیا زیاتر دوومانگە گیریانخواردوە، ئەم کۆچبەرانە زۆرینەی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرینن لە پارێزگای سلێمانی،باوکی یەکێک لە کۆچبەرەکان،بەناوی محمد عبدولڕەحمان، گوتی، "ئەمرۆ کەرەکەم پەیوەندی کردووە،دەلێت سبەی کاتژمێر02:00 بەرەبەیان لە تورکیاوە بەرێ دەکەوین،کاتژمێر04:15 دەگەینەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

دوای ئەوەی ژمارەیەك گەنجی کورد بەناوی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن ژمارەیەک قاجاخچیەوە بردراون بۆ وڵاتی لیبیا، بە هۆیەوە لە دۆخێکی سەختیان لە نێو زیندانەكانی ئەو بەسەردەبرد، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمی تایبەت ڕاسپێردران بۆ تەواو کردنی رێکارەکانی ڕزگارکردنی ئەو گەنجانەی لە لیبیا گیریان خواردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین