بە گولەی هاوڕێیەکەی کوڕێکی تەمەن (20) ساڵ لە شاری هەولێر دەکوژرێت کوردستانی

نوچەنێت

شەوی ڕابردوو گەنجێک لە بازاڕی کۆتری سەلامی شاری هەولێر بە گولەی هاوڕێکەی دەکوژرێت، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەم ڕووداوە بە هۆی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە، ئێستا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی ناوە و لەلای پۆلیس ڕاگیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/ 10/2025) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنەکەی دوێنێ شەوی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "شەوی ڕابردوو لە رووداوێکی كوشتن له ناوبازاڕی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی پۆلیسی هەولێر، دوای ئەوەی دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و "بەدواداچوونێکی چڕ، دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووه، کە بکوژ دانی پێدا ناوە" بە چەکێک لە جۆری "دەمانچە هاوڕێکەی بە ناوی (ی. د. ع) دەکوژێت." 

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، لە هەمان کاتی ڕووداوەکە "تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر" تۆمەتبار بە ناوی (آ. ھ. ح) دەستگیر دەکەن و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە. 

بە گوێرەی زانیارییەکان گەنجەکە دانیشتووی شاری هەولێرە، ناوی یوسفە و تەمەنی (20) ساڵە، دایکی کوژراوەکە بۆ قەرەبووی ئەو ڕووداوە، داوای سزای لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبار دەکات و خوازیارە پەرلەمانی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕووداوی لەم شێوەیە، یاسای لەسێدارەدان پەسەند بکات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین