سه‌رۆك بارزانی: پارتی هه‌میشه خۆی به به‌رپرسیار زانیوه و هیچ كاتێك له به‌رپرسیاریه‌تی ڕاینه‌كردووه
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/10/29) بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی شاری دهۆك كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
لە ڕاگەیێندراوکەدا هاتووە سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له كوردستان و عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا، "كه له ساڵی 1991 له كاتی راپه‌ڕین كه‌س بیری له هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرده‌وه و ئێمه باسمان له هه‌ڵبژاردن كرد. ئەوەشی دووپاتی كرده‌وه کە پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك و هاووڵاتی هه‌بووه و پارتی هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه."
دەشڵێت، سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە، "کە پارتی هه‌میشه خۆی به به‌رپرسیار زانیوه و هیچ كاتێك له به‌رپرسیاریه‌تی ڕاینه‌كردووه و بهرپرسیاریهتیشی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی كه‌س، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیی خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌ڵگرتووه. "
هەروەها سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست كه دوای هه‌ڵبژاردن، دۆخه‌كه باش ببیت و بگۆڕدرێت و هیوای خواست كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆك بارزانی دووباره سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كان و نه‌ناردنی موچه و سه‌لماندییان كه بۆ هیچ شتێك سهردانانهوینن .
وەک لەڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا سه‌رۆك بارزانی باسی له ده‌ستووری عێراق كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و ده‌ستووره وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. هه‌ر له‌سەر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك گرنگیی خۆی هه‌یه و ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش هێز و گه‌وره‌یی پێگه‌ی پارتی نیشانی هه‌مووان بده‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش ویژدانی هه‌بێت، ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ی پاراستن و ئه‌ركی پاراستنی كوردستان له ئه‌ستۆی كێیه و ده‌شزانێت ئه‌و خزمه‌ته‌ی له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و سه‌قامگیری و ئابووری و بوژانه‌وه و پێشخستنی ژێرخانی كوردستان و پڕۆژه‌ی ستراتیژی و پێشخستنی كه‌رتی رێگه‌وبان و گه‌شتیاری كراوه، پارتی كردوویه‌تی كه ئه‌مانه به ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتوون . هه‌روه‌ها باسی له پاراستنی ئاو و گرنگیی پڕۆژه‌ی به‌نداو و پۆنده‌كان كرد كه بۆ داهاتووی كوردستان له بواری ئاودا گرنگیی زۆریان هه‌یه و خه‌ڵك له داهاتوودا ده‌زانێت كه چ كارێكی گه‌وره كراوه" .
فه‌رهه‌نگ و كلتوری پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوو و له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی له شانازیكردن به‌م فه‌رهه‌نگه مه‌زنه له كوردستان و زیاتر چه‌سپاندن و به‌رده‌وامیدان به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه .
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان باسی له، "به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هیواشی خواست هه‌رچی زووتره حكوومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت".
لە کۆتایی وتارەکەیدا سه‌رۆك بارزانی داواشی كرد كه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئارامی و هێمنی و دوور له توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment