لیوا عوسمان: حكومەتی عێراق هیچ پێداویستییەکی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابین نەکردووە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات، حكومەتی عێراق هیچ داواكارییەكی وەزارەتی پێشمەرگەی جێبەجێ نەكردووە، بەتایبەت شایستە داراییەکانی پێشمەرگە و هاوتاکردنییەتی لەگەڵ هێزەکانی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/تشرینی یەکەم/2025) لیوا عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چەند داواکارییەکی وەزارەتی پێشمەرگی لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سەرەکیترین داواکاری وەزارەتی پێشممەرگە لە عێراق "دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە و هاوتاکردنییەتی لەگەڵ هێزەکانی عێراق" و هەروەها "دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانە لە بواری لۆجستی، لەگەڵ ئەو پێداویستییانەی هێزەکان لە بواری مەیدانیدا پێویستیانە."

هەروەها لەبارەی کێشەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، لیوا عوسمان محەمەد گوتی، "بابەتەکە لە ساڵی 2005ـەوە باس دەکرێ، تاوەکو ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و چارەسەرنەکراوە." لەبەر ئەوەی "جیاوازیی مووچەی پێشمەرگە و سەرباز کێشەی سەرەکییە" مووچەی "پێشمەرگەیەک کە دادەمەزرێ، 501 هەزار دینارە؛ بەڵام سەربازێک کە لە سوپای عێراق دادەمەزرێ مووچەکەی یەک ملیۆن و 47 هەزار دینارە. جگە لەوەی سەبازەکە کۆمەڵێک دەرماڵەی دیکەی هەیە و مووچەکەی بەرزدەکەنەوە." گەر ساڵی (2005) "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکەی لە ئەستۆی خۆی نەگرتبا، بێگومان ئێستا کێشەی گەورە لەو رووەوە ڕووی دەدا."

بە گوێرەی زانیارییەکان "وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان داوا دەکات لە چوارچێوەی هێزی بەرگریی نیشتمانیی عێراقدا بودجەی تایبەت بۆ هێزی پێشمەرگە دابین بکرێ. هاوکات لەنیو پەرلەمانی عێراقدا، یاسایەکی تایبەت دەربکرێ و شایستەکان و پێداویستییەکانی پێشمەرگە دەستنیشان بکرێن." هەروەها دەبێت "وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە بواری لۆجستییەوە هاوکاریی وەزارەتی پێشمەرگە بکات." وەک ئەوەی لە شەڕی داعش کە هەموو عێراق و کوردستان لە مەترسیدا بوو، عێراق بە یەک فیشەک هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی نەکرد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین