پارتی دیموکراتی کوردستان: لێکدانەوە سیاسییەکانی قەیس خزعەلی چواشەکارییە
نوچەنێت
شەوی ڕابردوو (1/تشرینی دووەم/2025) سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ئێمە پێمان وایە ئەو قسانەی "قەیس خزعەلی لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ كەناڵەكەی خۆیدا ناوی جەنابی سەرۆك بارزانی و بەڕێزان كاك نێچیرڤان و كاك مەسرووری هێناوە و بە مەرامی خۆی لێكدانەوەی بۆ پێشهات و هاوكێشە سیاسیەكان كردووە" بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و چەواشەکارییە.
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە دەبێت قەیس خزعەلی "باش لەوە تێبگات كە پارتی دیموكراتی كوردستان یەك سەركردایەتی و یەك ڕەئی و یەك بڕیاری هەیە و باشترە دڵی خۆیان بەو جۆرە خەونانە خۆش نەكەن گوایە فرەبڕیاری لەناو پارتیدا هەیە." هەروەها نە ئێمە و نە خەڵکی عێراق " لەگەڵ ئەو عێراقەدا نین كە تێیدا دەستوور پێشێل بكرێت."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان "لەدوای ڕووخانی ڕژێم كەس بەقەدەر سەرۆك بارزانی هەوڵی بۆ بنیاتنانەوەی عێراقی تازە نەداوە." سەرۆک بارزانیش "زیاتر لە هەموو كەسێك هەوڵی بۆ ئەوە داوە عێراقێكی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور دابمەزرێت كە تێیدا هەموو لایەك پابەندی دەستوور بن و ڕەچاوی بنەماكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بكرێت."
ئەم وەڵامانەی پارتی لە کاتێکدایە کە قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیدا بۆ مەرامی سیاسی خۆی ناوی هەر یەک لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چەواشەکارییانە هێنابوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment