جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی: پارتی سلێمانییە، سلێمانیش هەر پارتییە کوردستانی

نوچەنێت

جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ئامادەبوو، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، "پارتی رۆژ بە رۆژ لە سلێمانی زیاتر خۆشەویستتر دەبێت".

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد بۆ کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕایگەیاند، "لەم ناوچەیە نوێنەرایەتی پارتی كەمە، بەڵام بەرنامەی پارتی بۆ ئەم ناوچەیە گەورەیە".

جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دەشڵێت، "كەموكوڕییەكانی هەردوو پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە خەمێكی گەورەن بۆ پارتی، ئێمە وەكو ناوچەی دەسەڵاتی سیاسی تەماشای ئەم دەڤەرە ناكەین، پارتی حزبی سەرانسەری كوردستانە ولە هەر شوێنێك پارتی بوونی هەبێت، ئاوەدانی و خزمەتگوزاری زیاتر ئەبێت".

سەرۆک نێچیرڤانبارزانی دووپاتی دەکاتەوە، "مێژووی بنەماڵەی بارزان لە پەیوەندی لەگەڵ سلێمانی زۆر لە پارتیش كۆنترە .دژایەتی زۆر بە پلان بەرامبەر بە پارتی كراوە، بەڵام پارتی بە قسە نا، بە خەباتی كوردستانبوونی خۆی و كارو ئاوەدانی وەڵام دەداتەوە".

بڕیارە (11)ـــی ئەم مانگە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی هەیە و بەردەوامە لە کەرنەڤاڵەکانی لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان بۆ سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین