ڕێگای دوو سایدی حاجی ئۆمەران بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (3/تشرینی دووەم/2025) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێوڕەسمێکی شایاندا "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو سایدی حاجی ئۆمەرانی کردەوە" و وتارێکی لەبارەی گرنگی ناوچەی حاجی ئۆمەران پێشکەش کرد و گوتی، "حاجی ئۆمەران سەردەمێك پایتەختی شۆڕشی ئەیلوول و شوێنەواری بارزانی نەمر بوو، شوێنی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیە كە ئێستا ئێمە بەرهەمی دەستیان دەبینین و لە سایەی زەحمەت و ماندووبوونی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە، ئێستا كوردستانێكی ئازادمان هەیە." بە گوێرەی زانیارییەکان "ڕێگەی دوو سایدی حاجی ئۆمەران، بە کوژمەی 35 ملیار و 150 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەلایەن کۆمپانیای نۆرس لایت لیڤینگ دروستکراوە و درێژییەکەی دوو کیلۆمەتر و نیوە."
سەبارەت بەکۆتایی هاتنی دوو سایدی حاجی ئۆمەران سەرۆکی حکومەت گووتیشی، خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ "لێرەین بۆ كردنەوەی بەشێك لەم ڕێگەیە كە بە شێوەیەكی سەردەمییانە و ڕێكوپێك دروستكراوە و خراوەتە خزمەتی هەموو هاووڵاتیان. بێگومان خەڵكی ئەم دەڤەرە، شایانی خزمەتێكی ئێجگار زیاتر لەوەن، ئەوەی لە دەستی حكوومەتیش بێت، بەپێی توانا لە خزمەتتان دەبین و پەرە بە گەشەسەندن و پێشخستنی وڵاتەكەمان دەدەین." ڕاشیگەیاند، کە حاجی ئۆمەران "شوێنێكی گرنگە، چونكە دەروازەیەكیشە لەگەڵ وڵاتی دراوسێی ئێمە (كۆماری ئیسلامیی ئێران) كە پێویستە گرنگیی بەو پەیوەندییانە بدەین و ئاسانكاریش بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان بكەین و لە ڕووی بازرگانییشەوە بۆ ئێمە گرنگە كە پەرە بە بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بدەین."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە مەسرور بارزانی هیواشی خواست کە "ئەم ڕێگەیە و هەموو كارە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جارێكی تر بكەونەوە خزمەتی هاووڵاتیان و بژێویی ژیانی خەڵكی كوردستان و سەلامەتی و سەربەرزیی ئێوە، ئەركە بۆ ئێمە و ئاواتی ئێمەیە." بۆیە لە هەوڵی ئەوە داین و "دەمانەوێ خزمەتگوزاری بگەیەنینە هەموو شوێنێك لە كوردستان، هەروەك دەبینن ئێرە شوێنێكی سەختە و دوورە، بەڵام ڕێگەیەكی نێودەوڵەتیە كە پێویست بوو ئێمە گرنگیی بەم شوێنە بدەین، ئەمە بەشێكە لەو پلانانەی كە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە شێوەیەكی گشتی هەمانە. من دەستخۆشیی لەو كۆمپانیا جێبەجێكارە دەكەم كە توانیویەتی بە شێوەیەكی زۆر باش، ئەم پرۆژەیە دروست بكات و بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment