جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی: پارتی چیایە و ناچەمێت کوردستانی

نوچە نێت:

جێگری یەكەمی سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لە بانگەشەی لیستی (275) پارتی لە دهۆك لە دهۆک رایگەیاند، "هیچ گومانم نییە رۆژی 11-11 سەرکەوتنێکی دیکە بۆ کورد و کوردستان تۆمار دەکەین."

ڕۆژی سێشەممە (4/11/2025) نێچیرڤان بارزانی  جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشدارییان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دهۆك، لەگەڵ مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی كرد.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی لە گوتارەكەیدا سەبارەت بە دەڤەری بادینان گووتی، "مێژووی پارتی و ئەم دەڤەرە لە یەکدی جیا ناکرێنەوە، یەکەم لقی پارتی لەم دەڤەرە بووە" هەروەها "سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە و سەرکەوتنی پارتیش لە دەستی بادینانە."

جێگری سەرۆکی پارتی لەبارەی ئامانجی دروستبوونی پارتی دووپاتی كردەوە، "ئامانجی پارتی لەوکاتەوەی دروستبووە ئێوە بوون، گەلی کورد، ئێوە ئامانجی بارزانی نەمر بوون."

 هاوكات دەستخۆشی لە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، "سەرباری هەموو ئەو ئاستەنگانەی بۆی دروست دەکرێن، کاروانی ئاوەدانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ پڕۆژە دەکاتەوە و بەردی بناخەی پڕۆژەی دیکە دادەنێت."

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خیتەڕوو، پارتی كاتی نییە بۆ وەڵامدانەوەی ناحەزان، "چونكە خەڵك راستییەكان دەزانن و كارو خزمەتمان وەڵامی ناحەزانە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین