سبەینێ 270 هەزار کەس لە هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەنگدەدەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (2025/11/8) لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت سبەی بەرێوەدەچێت لەو بارەیەوە نه‌به‌رد عومه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، چاودێرانی ناوخۆیی، لایه‌نه سیاسیه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌مویان باجیان بۆ ئاماده‌كراوه و ناویان تۆماركراوه، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌نجه‌مۆر نه‌ماوه و ته‌نها كارتی ده‌نگدان و ناسنامه‌یه‌كی دیكه كه‌وا بیسه‌لمێنێت خۆیه‌تی پێویسته بۆ ده‌نگدان، تاوه‌كو ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش كارتی ده‌نگدان به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا دابه‌شده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی كارته‌كانیان وه‌رنه‌گرتوه، ده‌توانن وه‌ری بگرنه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پڕۆسه‌ی بانگه‌شه له هه‌رێمی كوردستان "زۆر باش" به‌ڕێوه‌چوو، ته‌نها هه‌شت سه‌رپێچی تۆماركران و كاندیده‌كان له نزیك بنكه‌كانی كۆمسیۆن بانگه‌شه‌یان كردوه‌و به‌وهۆیه‌وه سزادراون.
نه‌به‌رد عومه‌ر له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردن دەشڵیت، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 6:00 كۆتایی دێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌كه درێژناكرێته‌وه و ئامێره‌كان له‌نێوان 7 بۆ 6ی ئێواره پڕۆگرام كراون و دواتر كارناكه‌ن، له ته‌واوی بنكه‌كانیش ئامێر هه‌ن ئه‌گه‌ر له‌كاركه‌وتن ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند، هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدانیش له 450 ده‌نگده‌ر بوه‌ته 300 كه‌س به‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر بنكه‌كان دروستنابێت و ئامێره‌كان گه‌رم نابن، له هه‌ڵبژاردنیش سبه‌ینێش 270 هه‌زار كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن و 27 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ن و له هه‌ولێر و دهۆك ده‌نگده‌ده‌ن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment