پارتی دەنگی یەكەم و یەكێتی دەنگی دووەمی لە دەنگدانی تایبەت هێناوە کوردستانی

نوچەنێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ دەنگدان بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەتی بۆ لایەنە سیاسییەکان ناردووەتەوە و دەرکەوتووە کە تا ئێستا "پارتی دیموکراتی کوردستان بە زیاتر لە 90 هەزار دەنگ و یەکێتی نیستمانی کوردستانیش بە زیاتر لە 70 هەزار دەنگ یەکەم و دووەمن."

ئەمڕۆ دووشەممە (10/11/2025) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، ئاماری دەنگدانی تایبەت بۆ لایەنە سیاسییەکان نێردراوەتەوە و لە درێژەی لێککردنەوەی دەنگەکان دەرکەوتووە "ژماردنی دەستی دەنگەكان و ئەلەكترۆنییەكان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواو بووەو هاوتای یەكن." کە بەگوێرەی ئەم ئەنجامانە بێت تا ئێستا "پارتی دیموکراتی کوردستان بە زیاتر لە 90 هەزار دەنگ و یەکێتی نیستمانی کوردستانیش بە زیاتر لە 70 هەزار دەنگ یەکەم و دووەمن."

هەر لەم بارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ڕاگەیەندنەکانی ڕاگەیاند، کە "پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان و ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و یەکسانى تەواوى دەرخستووە." کە تێیدا ئەنجامی دەنگەکان بە گوێرەی حیزبەکان بەم شێوەیە بوون، "پارتی 92,122 دەنگ، یەکێتی 77,671 دەنگ، هەڵوێست 7829 دەنگ، یەکێتیی هاوپەیمانەکان لە نەینەوا 5402 دەنگ، نەوەی نوێ 4764 دەنگ، یەکگرتوو 4456 دەنگ، کۆمەڵ 1340 دەنگ، بەرەی گەل 1145 دەنگ."

بە گوێرەی زانیارییەکان "پێشتریش كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو کە شریتی ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەتیان گەیاندووەتە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان." کە تێیدا ئەنجامی دەنگدان بە کاندیدە سەربەخۆیەکان خراوەتەڕوو، "سامی ئوشانە 15,218 دەنگ، کلدۆ رەمزی 14,162 دەنگ، عیماد یۆخەنا 9648 دەنگ، حەیدەر فەیلی 2385 دەنگ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین