سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سەبارەت بە هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت
ئێوارەى ئەمرۆ دووشەممە (2025/11/10) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێکى بە بۆنەى بەرێوەچوونى پەرلەمانى عێراق بڵاوکردەوە، داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى به‌رپرسياريه‌تى و پيشه‌يييانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن.
دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
هاووڵاتييانى ئازيزى كوردستان،
سبه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافى ده‌نگدانيان هه‌يه، به‌شدارييه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن. به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و په‌يام و ئه‌مانه‌ته. بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانى و دەرفەتێکی نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن لە به‌ديهێنانى زياترى سه‌قامگيريى سیاسی، خزمەتگوزاريی باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێکی شایستە بۆ هه‌مووان.
دەنگدان، پابەنديتانه بە مافەکانتان و به پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی فيدراڵيدا. بەشداريی فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات. پەیامێکی ڕوون دەنێرێت لەسەر پابەنديی گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ژیانی هاوبەش و گفتوگۆ بۆ بنياتنانى داهاتوويه‌كى گه‌شتر بۆ گه‌لى كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق.
داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى به‌رپرسياريه‌تى و پيشه‌يييانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن. لايه‌نه سیاسییەکانیش بەرپرسیارانه و به‌پێى ياساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌موو لايه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردندا هاريكار بن. ئه‌ركى هه‌موومانه ڕوويه‌كى جوانى ديموكراسى و شارستانيى هه‌رێمى كوردستان نيشان بده‌ين.
هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه. ده‌نگ بده و له وێناكردنى داهاتووى خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به.
هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/11/10
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment