سەرۆکى هەرێمى کوردستان:  دەنگدان مافە و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەدواى دەنگدانى بۆ پەرلەمانى عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە یەکێکە لە گرنگترین هەڵبژاردنەکان کە تا ئێستا لە عێراق کرابێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/11) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دوای ساڵی (2005) و ئەو قۆناغانەی بەسەر عێراقدا هات، هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ عێراقێکی دیموکراتی فیدراڵ، کە هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی عێراقدا بە هەموو ماف و دەستکەوتەکانیان بگەن.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد، بابەتی دەنگدان مافە و بەرپرسیارێتییەکی گەورەشە. هیوادارم هەموو کەسێک لە عێراق ئەم بابەتە بە گرنگ سەیر بکات، لە کاتێکدا عێراق کەوتووەتە سەر ڕێچکەیەکی دیموکراسی. گرنگە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆیان هەستن و بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە خۆشحاڵین کە قۆناغی یەکەمی دەنگدان بە ئارامی و بێدەنگی بەڕێوەچوو. هیوادارم ئەمڕۆش کە دەستپێکردنی دەنگدانی گشتییە، بە هەمان شێوە بە ئارامی بەڕێوەبچێت.

هەر لە کۆنفراسە رۆژنامەوانییە گوتى، لێرەوە سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە بە باشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە، دەستخۆشییان لێ دەکەم. هەروەها سوپاسێکی تایبەتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم بۆ ئەو ڕێکارانەی کە گرتوویانەتەبەر و سوپاسی ماندووبوونیان دەکەین." هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ هەموو عێراق، گەلی عێراق شیاستەی ژیانێکی باشتر و ڕۆژێکی باشترن لە ژیانیاندا، من هیوادارم خزمەتگوزاری باشتر پێشکەشی گەلی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بژین.

سەبارەت بە گرنگى ئەو هەڵبژاردنە سەرۆکى هەرێم وڵامى رۆژنامەنووساندا گوتی، جیاوازییەکەی یەک خاڵە، ئەویش ئێمە پێمان وایە عێراق لە ڕووی ئەمنیی و ئابوورییەوە، گۆڕانێکی باشی بەسەردا هاتووە. سەبارەت بە ئێمە ئەم هەڵبژاردنە مانای ئەوە دەگەیەنێت، سەرەتایەکی نوێ دەست پێدەکات لە قۆناغێ دەستووری عێراق. دەستووری عێراق بۆ ئەوەی ببێتە زامنی ئارامی ئەمنیی هەموو گەلی عێراق. ئێمە پێمان وایە ئەوە سەرەتایەکی نوێی بۆ دەستوور.

سەبارەت بە پێکهێنانى حکومەتى هەرێمیش راگەیاند، ئەو بەیاننامەیەی کە بڵاو کرایەوە لە لایەن پارتییەوە، ئەوە ناوەڕۆک و دانووستانەیە کە ئێمە لەگەڵ یەکێتی کردمان. و بە دڵنیاییشەوە هەڵبژاردن هەلو مەرجی خۆی هەیە و دوای هەڵبژاردنیش هەلومەرجی دیکەش دێتە پێش، بەڵام ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێک ڕەت ناکەینەوە، بە پێچەوانەوە دەبێت ئەو کێشانە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و دوای ئەم هەڵبژاردنانە جارێکی دیکە دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەینەوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەو کشانە چارەسەر بکەین.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى باسی لەوەش کرد، هەر وەکو گوتم هەموو هەڵبژاردنێک گرنگە، گرنگی ئەم هەڵبژاردنە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە ئێمە پێمان وایە سەرەتایەکینوێ لە حێراق دەستی پێکردووە. و هەرێمی کوردستان دەبێت زۆر بە هێزەوە لە بەغدا بێت، چونکە لە ئەنجامدا ئەو وەسیقەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەنگیان بۆیدا دەستووری عیراق بوو. تا ئێستا ئەو دەستوورە جێبەجێ نەکراوە، بە دڵنیاییەوە گرنگترین کار کە دەبێت بکرێت، دوای ئەم هەڵبژاردنە ئەوەیە کە هەوڵێکی ڕژد بدرێت بۆ ئەوەی دەستووری عیراق جێبەجێ بکرێت. دوای ئەوەی زانیمان ئەم قۆناغە نوێیە چۆن دەست پێدەکات لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش هەر دوای ئەوەی هەڵبژاردن تەواو بێت، دادەنیشین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەشڵێت، هەمووکات حکوومەت دوای ئەوەی ئەنجامەکان دەردەچێت ئینجا دەست بە دانوستان دەکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، ئەوەی کە هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەری کۆکن ئەوەیە ڕەچاو کردنی ئەو گۆڕانان کە لە ناوچەکەدا دەکرێت، هەموو لایەک هەوڵدەدەن بە ماوەیەکی کەم حکوومەتی عێراق زۆر نەخایەنێت و زوو پێکبێت، ئەمە وەکو مەبدە هەیە و دەمێنێتەوە سەر دانوستانەکان.

سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاند، گوتەی ئێمە بۆ ئەوان هەیە، ئێمە لە کۆتاییدا لە وڵاتیکدا دەژین عێراقە، عێراق موڵکی هەموومانە ئێمە پیویستە ئەو کێشانەی هەیە لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێم لە چوارچێوەیە عێراقیکی یەکگرتوو بە گفتوگۆ بە ڕەچاو کردنی هەموو خێرخۆشییەک بۆ هەموو گەلی عێراق هەرچی کێشە هەیە بە گوێرەی دەستوور و دانیشتن بگەینە ئەنجام. ئێمە پێمان وایە کلیلی چارەسەری کێشەکان لە بەغدایە. پێویستە بۆ ئارامی سیاسی و خۆشگوزەرانی، کۆمەڵایەتیی و ئابووری خەڵکی عێراق، ئەو کێشانەی کە هەیە لە نیوان هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ لەسەر مێزی دانوستان جێبەجێ بکرێت.

هەر لەو کۆنفراسە رۆژنامەوانییە رایگەیاند، هەرێمی کوردستان خێری هەموو عێراقمان دەوێت، خۆشحاڵ دەبین بەوەی کە ببینین بەسرە پێشکەوتووە و زاخۆش پێشکەوتووە نەجەف و کەربەلا و ئەنباریش پێشکەتووە. هیوای ئێمە ئەوەیە ئێمە دەخوازین هەموو عێراقییەک لە خێر و خۆشیدا بژی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین