لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە (20) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە کوردستانی

نوچەنێت

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، زیاتر لە (3) ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان هەیە. هاوكات سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان  ئاشكرای دەكات، نزیکەی  (10) هەزار کارتی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەمە (11-11- 2025)، لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانیەوە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە، وابڕیارە تا کاتژمێر شەشی سەر لە ئێوارە دەرگای بنەکان بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەبێت،  بەمەبەستی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە تێدا زیاتر لە (20) ملێون و  (90) هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە،  دابەشبوون بەسەر (39) هەزار وێستگەدا.

سەبارەت بەو داتایانەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناردووە، کۆی ژمارەی دەنگدەران (21) ملێون و (404) هەزار و (291) دەنگدەرن، بەسەر (39) هەزار و 285 وێستگە و (8) هەزار و (703) بنکەی دەنگدان دابەشبوون، هاوکات لەم ڕێژەیە (20) ملێون و (90) هەزار (311) کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە ئەم ڕێژەیە  (%14,3)ـی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. 

هاوکات لە هەرێمی کوردستان لە بازنەکانی (هەولێر، سلێمان، هەڵەبجە، دهۆک)  نزیکەی 3 ملێۆن 68 هەزار 411 هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، ئەم ڕێژەیەش (%14,3)ـی کۆی گشتی دەنگدەرانی عێراق پێکدەهێنت،  بۆ ئەم مەبەستە لە 312 بنکەدا ئامادەسازی کراوە،  پێکدێت لە 599 وێستگەی دەنگدان، هەروەها زۆرترین ژمارەی دەنگدەران لە شاری  بەغدادە ، کە 4 ملێون و 314 هەزار 866 هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە ئەمەش دەکاتە %20ی کۆی دەنگدەران، هاوکات وەک ئاماژەی پێدراوە کەمترین ڕێژەی دەنگدەر لە پارێزگای موسەننایە کە بریتیە لە 510 هەزار و (867) هاووڵاتی دەتوانن بەشداری پڕۆسەکە بکەن.

سەرەڕای ژمارەی ئەو بنکانەی، کە  ئامادەکاریان تێکدراوە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، لە هەمانکاتدا چوار وێستگەی دەنگدانی (VIP) کراونەتەوە، یەکێک لە وێستگەکان لە پارێزگای هەولێر و سێ وێستگەکەی تر لە شاری بەغدادە.

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاندوە کە تا ئێستە نزیکەی  (10) هەزار کارتی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراونەتەوە، ئەمڕۆش دەتوانن پەیوەندی بە بنەکەکانەوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان لە پێناو بێبەش نەبوونیان  لە مافی دەنگدان، هەربۆیە بۆ کارئاسانی زیاتری ئەو هاوڵاتیانەی کە تائێستە کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، دەتوانن سەردانی  ئەو بنکانەی بکەن ، کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکردوە، ژمارەیان  173بنکەیە، کارتەکان وەربگرنەوە، سەبارەت بەو هێزە سەربازیانەشی کە ڕۆژی (8) مانگ لە دەنگدانی تایبەتدا نەیانتوانیوە دەنگ بدەن بە هۆی خانەنشین بوونیانەوە ئەمڕۆ دەتوانن لە دەنگدانی گشتیدا دەنگی خۆیان بدەن.

هەروەها کۆمەڵێک ڕێ و شوێن بۆ   پاراستنی ئاسایشی بنەکانی دەنگدانیش گیراوەتە بەر، هەموو بنەکان لە ژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵی کامێرادان، لە ڕێگەی  نزیکەی (100) هەزار کامێراوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن،  دەرباری ئاشکراکردنی ئەنجامەکانیش  بە پێی یاسای پەڕلەمانی عێراق لە دوای تێپەڕبوونی (24) کاتژمێر بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیدا، ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەندرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین