مەسرور بارزانی: پیرۆزبایی لەبرای خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کەتەحەدای یەک ملیۆنی ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت

مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا سوپاسی خەڵكی كوردستان و ئەندامانی پارتی دەكات، بە بۆنەی بەدەستهێنانی یەك ملیۆن دەنگ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیۆنی ڕاگەیاند."

ئەمڕۆ سێشەممە (11/11/2025) مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیون دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن."

هاوكات ڕاشیگەیاند، "بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە خزمەتی هەموو کوردستانیان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین."

 

دەقی پەیامەكەی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان:

سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیون دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.

پیرۆزبایی لە سەرۆک وڕابەری گەلەکەمان جەنابی سەروک بارزانی دەکەم.

پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیۆنی ڕاگەیاند.

سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم.

پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی و هەموو خەڵکی عێراق پیرۆز بێت.

بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە خزمەتی هەموو کوردستانیان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین.

بەرەو وڵاتێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین