کۆمەڵی دادگەری: بەدوای ڕاستی و دروستی ئەنجامەکان دەچین کوردستانی

نوچەنێت

کۆمەڵی دادگەری لەدوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "خوا پشتیوان بێ بە چاوخشاندنەوە بە خۆماندا و هەنگاوی کرداریی بۆ هەستانەوە و چاکسازیی پێویست لە تەواوی کاروبارەکاندا، هیواو متمانە دەگێڕینەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/11/12) لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی کۆمەڵی دادگەری سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە،  "بێگومان ئەو ئەنجامەی بەدەستهاتووە، لە ئاستی چاوەڕوانیی کەسماندا نیە."

لە بەشێکى راگەیێندراوەکەى کۆمەڵ هاتووە، بەناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی کۆمەڵی دادگەرییەوە پڕ بەدڵ سوپاسی هەوڵ و ماندوبوون و شەونخونیی و دڵسۆزییتان دەکەین بۆ پشتیوانیی کردن و سەرخستنتان بۆ لیستی کۆمەڵی دادگەریی و، دڵسۆزیی و وەفادارییتان بەرز دەنرخێنین.

کۆمەڵى دادگەرى ئاماژە بەوەش دەکات، بێگومان ئەو ئەنجامەی بەدەستهاتوە، لە ئاستی چاوەڕوانیی کەسماندا نیە و، پێویستە وێڕای بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی ئەنجامەکان، دانیش بنێین بە كەم و كووڕییەكانماندا و، خوا پشتیوان بێ بە چاوخشاندنەوە بە خۆماندا و هەنگاوی کرداریی بۆ هەستانەوە و چاکسازیی پێویست لە تەواوی کاروبارەکاندا، هیواو متمانە دەگێڕینەوە..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین