سەرۆك بارزانی پێشوازی لە چەند گەنجێكی دوزخورماتو دەكات
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (15-11-2025) لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد، كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە كۆبووونەوەكە، سەرۆك بارزانی وێڕای "سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان جەختی لەوە كردەوە لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات."
سەرۆك بارزانی دووپاتیكردەوە، "هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نییە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات."
ڕۆژی (11-11-2025) لە خورماتو لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ژمارەیەك هاووڵاتی كورد بە هۆی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لەلایەن سوپای عێراقەوە پەلاماردران.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment