سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازی لە باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی كۆریای باشوور كۆبوونەوە و "هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆریاى باشووریان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد."

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (16/11/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ لى جۆن ئیل، باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور له‌ عێراق كرد. بە گوێرەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ ئیل كرد و "هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌."

دەشڵێت، هه‌ردوولا "په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆریاى باشووریان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى كۆمپانیا كۆرییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان."

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى ستایشى په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ و هاوكارى و یارمه‌تییه‌كانى كۆریاى باشوور بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ڕێكخراوى كۆیكا كرد كه‌ له‌ كه‌رت و بواره‌ جیاكاندا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى كرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین