یەکەی (80) هێزەكانی پێشمەرگە هەڵدەوەشێتەوە و دەخرێتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستای رایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی هێزەی پێشمەرگە بڕیارە بەم نزیکانە یەکەی (80)ـی پارتی هەڵبوەشێتەوە و بچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2025/11/17) بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە یەکەی (80)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبوەشێتەوە و بچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، سەبارەت بەو هەواڵە سەچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، فەرمانی هەرێمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی یەکەی (80) دەرچووە و بەناوی "فەرماندەی دەڤەری یەک" دەخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات، فەرماندەی دەڤەری یەک" لە شەش فیرقەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە پێکدێت و لەم نزیکانەدا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها دەشڵێت، هەڵوەشاندنەوەی یەکەی (80) لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ڕێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.

هاوکات، چەند مانگێک لەمەوبەر شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 هەموو هێزەکانی پێشمەرگە بە یەکەی 70 و 80ـشەوە یەکدەخرێن و  دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین