سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: خوازیارى بره‌ودانى زیاترین بە په‌یوه‌ندییە بازرگانى و ئابوورییەكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـ کوردستان (USKBC) لە هەولێر، دەرفەتەكانی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە بواری بازرگانی دا تاوتوێ دەكەن.

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو‌شه‌ممه‌ (17/11/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـ کوردستان (USKBC) کرد. لە كۆبوونەوەیەدا ئامانجى سه‌ردانى شانده‌كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان خرایه‌ ڕوو، هه‌روه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارى بازرگانیدا كرا. له‌مباره‌یه‌وه‌ تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌رێمى كوردستان خوازیارى بره‌ودانى زیاتره‌ به‌ په‌یوه‌ندیى بازرگانى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، جه‌ختى له‌ ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ بازرگانان و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرده‌وه‌؛ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بره‌و به‌ چالاكیى بازرگانى و ئابوورییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بدەن."

لە ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دا هاتووە، سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق"، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین