سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: نابێ دەرفەتی ئاشتی لە توركیا لەدەست بدرێت کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سه‌رۆكى پێشووترى شاره‌وانیى دیاربه‌كر كرد و لەبارەی ئاشتی لە توركیا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی سەرخستنی پرۆسەكە لەو وڵاتە.

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (17/11/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونەوەیەكدا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارى كورد و سه‌رۆكى پێشووترى شاره‌وانیى دیاربه‌كر به‌ڕێز ئۆسمان بایده‌میر، پرۆسه‌ى ئاشتییان له‌ توركیا تاوتوێ كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لەو كۆبوونەوەدا، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ئاشتى له‌ توركیا كاریگه‌ریى ئه‌رێنیى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن."

لاى خۆیه‌وه‌ سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دیاربەكر، "سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ یارمه‌تیدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت."

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووریا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین