بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆڕبەندی مێپس بەڕێوەدەچێت
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەمممە (2025/11/18) ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەی شەشەمین کۆنفڕانسی مێپس دەبێت کە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بەڕێوەدەچێت. سەرۆک مەسعود بارزانی، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025) دەبن.
چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسی، ئەکادیمیەکان، نووسەران و توێژەرانی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی جیهان بەشداری کۆڕبەندەکە بکەن. کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک دەست پێدەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بڕیارە لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێلی جیاواز بەڕێوەبچێت، دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرسی پێکهێنانی حکومەتی فیدڕالی و چەندین پرسی ناوخۆیی و نێوەدەوڵەتی باسیان لێوە دەکرێت.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی-کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت، لە (2019)وە تاوەکو ئێستا بەردەوامە پانێلەکانی ئەمساڵ زیاتر پەیوەندیدارە بە پرسەکانی ناوچەکە و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment