سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسی مووچەیان تاوتوێ کرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی کوردستان، بەشەبودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتيی فیدراڵ دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/18) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.

لە ڕاگەیێندراوێکدا حکومەتی هەرێم دەڵێت، لە کۆبوونەوەدا، هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان لە یەکتر کرد و خوازیاربوون ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەکان لە عێراق.

دەشڵێت، لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، "جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە. لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، دووپاتی کردەوە کە مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی کوردستان، بەشەبودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتيی فیدراڵ دەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین