سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو کرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەحمەد داوودئۆغڵۆ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئاینده‌ کۆبووەوە، هەردوولا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و هەنگاوەکانی سەرخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیان تاوتوێ کرد.

ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/18) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ کۆبوونەوەیەکدا له‌ دهۆک له‌گه‌ڵ ئەحمەد داوودئۆغڵۆ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئاینده‌، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هه‌ردوولا، "جه‌ختیان له‌ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا کرده‌وه‌ و هاوڕا بوون که‌ کاریگه‌ریی ئه‌رێنیی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌وه‌ ده‌بێت. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پشتگیریی هه‌موو لایه‌کیان بۆ پرۆسه‌که‌ به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا."

هەروەها دەشڵێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داهاتووی پرۆسەی سیاسی له‌ عێراق، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین