سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لۆ دهۆک کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بەیەکەوە گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (18/11/2025) دوای بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی مێپس لە زانکۆی ئەمریکی پارێزگای دهۆک، کە ژمارەیەک سەرکردەی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق تێدا بەشدار بوون، هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای کۆڕبەندی مێپس "لە دهۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سه‌ماحه‌تی سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، کرد."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا تیشک خرایە سەر دۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان "لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات" کردەوە.

ئەمڕۆ شەشەمین کۆڕبەندی مێپس بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی  لە زانکۆی ئەمریکیی شاری دهۆک بەڕێوەچوو، کە تێیدا ململانێ و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەرێکی درێژخایەن بۆ ئاڵنگارییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تیشکی خرایە سەر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین