مەكتەبی سیاسی پارتی هۆشداری دەدات کوردستانی

نوچە نێت

مەكتەبی سیاسی پارتی لە راگەیێندراوێكدا هۆشداری دەدات لە دەستكاریكردنی كورسی پێكهاتەكان لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق

شەوی (2025/11/18) پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە راگەیێندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، گۆڕینی ئاكامەكانی هەبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بە تایبەتی قبووڵ كراوە. 

لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە، هەروەكو ئاگادارن پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە رێكەوتی (11ـی11ـی 2025) لە كەش و هەوایەكی دیموكراسییانە و ئازادانە و بە رێكوپێكی و شەفافانە ئەنجامدرا و، لیست و قەوارە سیاسییەكان و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و رێنماییەكان بەشدارییان كرد. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی فەرمی راگەیاند. 

پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداریش دەدات و دەڵێت، ئێستاش لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژاردن، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان! ئێمە لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنین، کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین. لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە راگەیێندراوەکان لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، هەڵوێستی سیاسی جیدیمان دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین