سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و مه‌زڵووم عه‌بدی کۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) لە دهۆك كۆبوونەوە و هەردوو  پرسی کورد و دۆخی پێکهاته‌کانی دیکه‌ له‌ سووریا تاوتوێ كرد.

ئێواره‌ی ئەمڕۆ چوارشەممه‌ (2025/11/19)  سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) کرد. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، "پرسی کورد و دۆخی پێکهاته‌کانی دیکه‌ له‌ سووریا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گفتوگۆی هه‌سه‌ده‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە یەكڕیزی لایەنەكان، جەختی لەسەر پێویستیی یه‌کڕیزیی لایەنە کوردییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتن کردەوە؛ بۆ ئەوەی مافی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو بێت.

لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی، پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ سووریا و هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات کرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین