سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئیمارات لە هەولێر دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعود بارزانی و احمد حسن احمد سلیمان الشحي کونسوڵی گشتی نوێی ئیمارات کۆبوونەوە، لای خۆیەوە کونسولی ئیمارات پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە سەرۆک بارزانی کرد و گوتی، وڵاتەکەی خوازیارە پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تەکنەلۆژیای زانیاری و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/11/23) بارەگار بارزانی بڵاویکردەوە، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە احمد حسن احمد سلیمان الشحي کونسوڵی گشتی نوێی ئیمارات لە هەولێر کرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتیی ئیماراتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە سەرۆک بارزانی کرد و هیوای خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەت گەلی عێراقدا بیت. 

هەر وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، کونسوڵی گشتیی ئیمارات ستایشی پێشکەوتن و بوژانەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕاگەیاند وڵاتەکەی خوازیارە پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تەکنەلۆژیای زانیاری و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات.

هەروەها لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێی ئیماراتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و دووپاتی کردەوە کە، "گەلی کوردستان هەمیشە ڕوانگەیەکی ئیجابی و دۆستانەیان بەرانبەر بە ئیمارات هەیە و پێشوازی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد."

لە ڕاگەیێندراوەکدا دەشڵێت، پێشهات و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین