سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى هۆڵه‌ندا كرد کوردستانی

نوچەنێت

ئه‌مڕۆ سێشەممە (2025/11/25) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ کۆبوونەوەیەکدا له‌گه‌ڵ خاتوو جانيت ئه‌لبێردا، باڵيۆزى شانشينى هۆڵه‌ندا له‌ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراقيان تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دووپاتی دەکاتەوە، "هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا له‌ بوار و‌ كه‌رته‌ جياكاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌."

هەروەها ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین