سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له يه‌كڕيزيى كورد له سووريا ده‌كاته‌وه
نوچەنێت
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2025/11/27) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازێکى لە دەستەى سەرۆکایەتى کورد لە سووریا کرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى (ENKS)، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى كورد و پێكهاته‌كانى ديكه‌يان له‌و وڵاته خسته ڕوو و باس له ڕۆڵى ئه‌نجومه‌نه‌كه له پرۆسه‌ى سياسى و دانوستانه‌كاندا كرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێويستيى يهكڕيزى و لێكگهيشتنى لايه‌نه كوردييه‌كان كرده‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه پشتيوان و یارمه‌تیده‌ری پرۆسه‌ى دانوستانه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژيان و پاراستنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى به بنه‌ماى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى وڵاته‌كه له‌قه‌ڵه‌مدا.
هەر لەو دیدارەدا ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیى (ENKS)، سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له سووريا و پشتگيريى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment