ڕاگەیایێندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی کارەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سوپاسی یەکە بە یەکەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامی و خۆڕاگرییان لەم کاتە سەختەدا. ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی بوو دژی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا."

ڕۆژی هەینی (2025/11/28) دوای هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و برانی کارەبا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت،"سوپاسی یەکە بە یەکەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامی و خۆڕاگرییان لەم کاتە سەختەدا. ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی بوو دژی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا."

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە وەزارەتی کارەبا، شانبەشانی هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان و دانا غاز هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە."

سەبارەت بە کاتی هاتنەوەی کارەبا دووپاتی دەکاتەوە، "دەمانەوێت بەزووترین کاتیش کارەبا بگەڕێتەوە نێو سەرجەم ماڵ و فرۆشتگا و کارگەکان، چونکە گەورەترین ئامانجمان سەلامەتی و ئاسوودەیی هاووڵاتیانی خۆمانە. لە حاڵەتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی نوێش، بەزووترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە".

جێگەی ئاماژە پێدانە، درەنگانی شەوی (2025/11/25)، هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەهۆیەوە بووە پچرانی کارەبای (24) کاتژمێری  و ئاستەنگێکی زۆری بۆ هاووڵاتیانی دروستکردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین