سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى چيك كرد کوردستانی

نوچەنێت

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ لۆکاش گیوریچ، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى چيك له‌ هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە، هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسى هاوكارييه‌كانى كۆمارى چيكى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چيك، نيشان دا.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (2025/11/30) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ کۆبوونەوەیەکدا له‌گه‌ڵ لۆکاش گیوریچ، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى چيك له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرییه‌کی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى هاوكارييه‌كانى كۆمارى چيكى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چيك، نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه‌ كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى چيك، وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشه‌که‌ی سه‌ر کێڵگه‌ی کۆرمۆر، خۆشحاڵيى خۆى به‌ وه‌رگرتنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا و جه‌ختى له‌ كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له‌ بواری ئابووریدا.

هەروەها دەشڵێت، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین