سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازی لە باڵیۆزى سویسرا لە عێراق کرد کوردستانی

نوچەنێت

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزى سویسرا له‌ عێراق كرد و ڕایگەیاند، "دووباره‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى سویسرا له‌ به‌غدا‌ هه‌نگاوێكى گرنگە بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2025-12-1) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ دانیێل هون، باڵیۆزى سویسرا له‌ عێراق کرد، "ده‌ستخۆشى و سوپاسى دووباره‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى سویسراى له‌ به‌غدا كرد و به‌ هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى له‌ قه‌ڵه‌م دا".

لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزى سویسرا له‌ عێراق جه‌ختیان له‌، "خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا. هه‌روه‌ها باسیان له‌ ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كۆمپانیا سویسرییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تەوەری تری کۆبوونەوەکە بوون".

باڵیۆزخانەی سویسرا لە عێراق چالاکانە کارە دیپلۆماسییەکانی بەڕێوە دەبات، لە چەندین بواری وەک پەروەردە، ڕۆشنبیری و ئابووری هەماهەنگی کارایان هەیە و بەردەوامن لە هەماهەنگییەکانیان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین