مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی ژاپۆنی کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی کرد و بەیەکەوە جەختیان لە "لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە" کردەوە.

ڕۆژی مڕۆ سێشەممە (2/12/2025) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی ئەکیرا ئیندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق "مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن کرد بە سەرۆکایەتيی ماسامیشی سوگایا، بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە." 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە کرایەوە" و هەروەها بە تایبەت "شاندی ژاپۆنی هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆریان شەرمەزار کرد و هاوسۆزيی خۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی" و ستایشی هەوڵەکانی حکومەت و "ئارامی و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمیان کرد و ئامادەیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا."

لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم "ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد و سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی حکومەتی ژاپۆنی کرد" هەروەها هەردوولا تاوتوێی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ" کرا و شاندی یاوەری باڵیۆزی ژاپۆن پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنخامەکانیان لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین