سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
نوچەنێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2025/12/3) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له مايكڵ ڕيگه‌س، جێگرى وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مه‌ريكا كرد كه بۆ كردنه‌وه‌ى ته‌لارى تازه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، وێڕاى به‌خێرهێنان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانى به‌ڕێزيانى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه نيشانه‌ى پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكايه به به‌رده‌واميى په‌يوه‌نديى درێژخايه‌ن و ستراتيژى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ريكاى كرد بۆ پشتيوانى و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "هه‌ردوولا باسيان له دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر به‌ئامانجگرتنى ژێرخانى ئابووريى هه‌رێمى كوردستان. له‌مباره‌يه‌وه دوايين هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆريان سه‌ركۆنه كرد و جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت."
هەروەها دەشڵێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى داعش، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هاوکات به‌ڕێزان هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان، ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment