سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2025-12-3) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ مایکڵ ڕیگەس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوەتەوە، "جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردووە و کردنەوەی کۆمەڵگەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بە نیشانەی پابەندبوونی وڵاتەکەیەتی بە پەیوەندیی بەهێز و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان. دووپات کردەووەتەوە و خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکییەکان بووە لە کوردستان".
هاوکات مەسرو بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای لە قۆناخە جیاجیاکاندا کرد و ئامادەییی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەووەتەوە".
هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆریان شەرمەزار کرد، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق باسیان لێوە کراوە.
ئەمڕۆ مایکڵ ڕیگەس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە مەبەستی کردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ئامادەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment