سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە ئەبوو زەبى لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکى میرنیشینى ئیمارات کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر دۆخى عێراق لەدواى هەڵبژاردنەکان کرد.

ئەمرۆ هەینى (2025/12/5) فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردووە، مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە. هەروەها دانانی نێردەیەکی ئیماراتی، تایبەت بە کاروباری ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

لەو دیدارەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین