سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانیى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ و زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (9/12/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی چەمچەماڵ كە بە هۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا پەیامێكی بڵاكردەوە و ڕایگەیاند، "پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم."
دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتى و برینداربوونى ژماره‌یه‌كى دیكه‌مان له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتیوانیى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى خۆشه‌ویستى چه‌مچه‌ماڵ و زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاسپێردراون كه به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گیان و ماڵى هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنى هاوكاریى پێویست، بده‌ن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment