سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەولێر دەکات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/12/11) بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە گریگێی تیڤادار تاکاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، کونسوڵی گشتی هەنگاریا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆك بارزانی نیشاندا و ڕایگەیاند کە شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژوو و کولتوور و سیاسەتی ئێستا و ڕابردووی کورد و کوردستان هەیە بەو پێیەی ماستەرنامەی لەسەر کوردستان نوسیوە، سوپاسی ڕۆل و هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە هەیانبووە لەپێناو ئاشتی و ئارامی ناوچەکە بە گشتی. هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هەر لەو کۆبوونەوەدا "هەنگاوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی فیدراڵی و پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکران."
هاوکات دەشڵێت، پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەنگاریا و هەرێمی کوردستان، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەرەوپێشبردن و باشترکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی."
هەروەها گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی سوریا تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوە بوون.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment