سەرۆک بارزانی: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/12/2025) سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی حەفتا و سێییەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، بە بۆنەی ئەم یادە پیرۆزە "پیرۆزبایی گهرم ئاراستهی ئێوه و ههموو ئهندامانی رێکخراوه تێکۆشهرهکهتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دهکهم" و ئەم یەکێتییە "دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە كە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد."
سەرۆک بارزانی دەشڵێت. "ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەیێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنیی گەلی کوردستان."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بهڕێزان سكرتێر و ئهندامانی مهكتهبی سكرتاریهتی یهكێتیی ئافرهتانی كوردستان، به بۆنهی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتی ئافرهتانی کوردستان پیرۆزبایی گهرم ئاراستهی ئێوه و ههموو ئهندامانی رێکخراوه تێکۆشهرهکهتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دهکهم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە كە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد. ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەیێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنیی گەلی كوردستان.
لەو یادەدا پێزانینم هەیە بۆ خەبات و قوربانیدانی ئافرەتانی كوردستان و ئەو ئەركەی كە لە قۆناغەكانی خەباتی گەلی كوردستان لەسەر شانیان بووە. دڵنیام یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕێت.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
11ی كانوونی یەكەمی 2025
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment