سهرۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دهكات
نوچەنێت
ڕۆژی هەینی (2025/12/12) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات و ڕایگەیاند، "بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانین و جەخت لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە؛ بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکان و داهاتوویهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبه تێكۆشهرهكهتان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ئێوهى بهڕێز و تهواوى ئەندامان و لایەنگرانتان بە گەرمی پیرۆز دەکەم. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
حیزبی زەحمەتکێشانى كوردستان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، چ لە قۆناغی خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشدا، چ لە قۆناغی ئازادی و حوكمڕانیدا، ئامادهیى و ڕۆڵی دیارى لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا هەبووە و لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستاندا، قوربانیى داوه.
لەم یادەدا، بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانین و جەخت لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە؛ بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکان و داهاتوویهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حیزبی زەحمەتکێشان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
هەر سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2025/12/12
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment