مارک ساڤایا پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات کوردستانی

نوچەنێت

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی لە دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح دەکات و دەڵێت، "هیوادارم لە ڕێگەی پۆستەکەیەوە هیوا و شکۆ بۆ ملیۆنەها کەس بگەڕێنێتەوە".

درەنگانی شەوی هەینی (2025-12-12) مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە جیهاندا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی ئاراستەی دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد و ڕایگەیاند، "لە دڵەوە سوپاسی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەم بۆ پاڵپشتی کردنی لە هەڵبژاردنی دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستە باڵاکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان".

ساڤایا دەشڵێت، "لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هاوڕێی ئازیزم دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی ئەم پۆستە گرنگ و تایبەتە بە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و پاراستنی ئاوارەکان. ئەو باشترین کەسە بۆ ئەم پۆستە چونکە ڕۆژێک خۆی وەک پەنابەرێک ژیانی ئەزموون کردووە".

نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ئەم چرکەساتە مایەی شانازی مێژوییە بۆ من و بۆ گەلی عێراق وەک نەتەوەیەک کە ببیندرێت یەکێک لە سەرکردەکانی پۆستێکی جیهانیی ئاوا بەرزی وەرگرتووە".

دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح هەشتەمین سەرۆک کۆماری عێراق بووە، لە کابینەی شەشەمدا و بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. لە دوایین هەنگاوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای هەڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەیەکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پۆستی کۆمیسیاری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە جیهاندا وەرگرت و کە (12) هاووڵاتی لە جیهاندا کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستەکەیان دەکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین