سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر لەگەڵ شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئێران لە عێراق کۆبوویەوە و لەبارەی ڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (15/12/2025) بە ئامادەبوونی فەرامەرز ئەسەدی كونسوڵى گشتيى ئێران له‌ هه‌ولێر، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ "محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى" کۆبووەوە و تیایدا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە تاوتوێ کرا. 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکدا "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا" خراونەتەڕوو، هەروەها چەند تەوەرێک لە نێوانیان "بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كران."

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت "له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش" کرایەوە "به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانيدا" هەروەها بابەتەکانی "دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى" گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین