سهرۆك نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له د. بهرههم ساڵح دهكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (2025/12/19) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "بەبۆنەی وهرگرتنى پۆستى کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)ـهوه، له دڵهوه گەرمترین پیرۆزبایی له براى ئازیزم د. بهرههم ساڵح دەکەم، هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە جیهانى و مرۆیییهدا بۆ دەخوازم."
دەقی پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەبۆنەی وهرگرتنى پۆستى کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)ـهوه، له دڵهوه گەرمترین پیرۆزبایی له براى ئازیزم د. بهرههم ساڵح دەکەم، هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە جیهانى و مرۆیییهدا بۆ دەخوازم.
وەرگرتنی پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی، لەم ئاستەدا، نیشانەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە توانا و ئەزموون و پێگەی سیاسی و دیپلۆماسیی بەڕێزیان. مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کە بهڕێزیان سەرپەرشتیی یەکێک لە گرنگترین دۆسیە مرۆیییەکانی جیهان دەکات.
دڵنیام بەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی هەیانە، دەتوانن ڕۆڵێکی كارا و كاریگهر ببینن لە کەمکردنەوەی ئازاری پەنابەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر ئاستی جیهان. ئێمە لە کوردستان باشتر لە هەمووان درک بە ئازاری ئاوارەیی و گرنگیی ئەو ئەرکە دەکەین.
هەموو پشتیوانییەکمان بۆ سەرکەوتنی بهڕێزیان دووپات دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/19
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment