سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەگەڵ سەرۆكی میسر لە قاهیرە كۆبوونەوە و هەردوولا  جەختیان "لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا" كردەوە.

ڕۆژی یەكشەممە (21/12/2025) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتاح ئەلسیسی کۆبووەوە. لە ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێمدا داهاتووە، سەرۆکی میسر "خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە."

هاوكات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، "ستایشی ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد. هەر لەو کۆبوونەوەدا جەخت "لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرایه‌وه‌."

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون "لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە."

دوێنێ (21/12/2025) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم كە پێكهاتوون لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و موحسین کەمال لێپرسراوی دەزگای هەواڵگربی هەرێمی کوردستان، بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە قاهیرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین