هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەتوانن فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك پڕبکەنەوە
نوچەنێت: هەوار عەرەب
ئەمڕۆ یەکشەممە (21/12/2025) نەوزاد شێخ کامیل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا قۆناغێ دووەمی پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراکی ڕاگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغی دووەمی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، تێیدا هاوڵاتیان دەتوانن منداڵەکانیان تۆمار بکەن و ناوی مردوان بسڕنەوە و گواستنەوەی فۆڕمەکانیان ئەنجام بدەن بە بڕێک پارە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە پارەکەش لە رێگەی ماستەرکارتەوە دەدرێت و دەگەرێتەوە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق.
نەوازد شێخ کامیل لەبارەی ئەو هاووڵاتیانەی تائێستا فۆڕمەکەنیان پڕ نەکردۆتەوە دەڵێت، "ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات بوون نەیاتوانیوە فۆڕمەکانیان پڕبکەنەوە، لەم پڕۆسەیەدا دەتوانن فۆڕمەکانیان پڕ بکەنەوە، هەروەها ئەوانەی بەهۆی نەبوونی کارتی نیشتمانی نەیانتوانیوە فۆڕمەکە نوێ بکەنەوە دەبێ ئەو گرفتانە چارەسەر بکەن ئەوجا دوای ئەوە فۆرمەکانیان پڕبکەنەوە."
لەبارەی رێژەی ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمەکانیان پڕکردۆتەوە دووپاتی دەكاتەوە، كە لە مانگی حوزەیرانی (2025)وە پرۆسەکە دەستیپێکردوە تا ئێستا نزیکەی (94٪) هاوڵاتیان فۆڕمەکانیان پڕکردۆتەوە.
هەروەها بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە بەرێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ، "وەزارەتەکەیان لە قۆناغی ئامادەکاریدایە و کۆمپیوتەریان کڕیوە بۆ جێبەجێکردنی قۆناغێ دووەم، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەردانی هەولێر بکەن بۆ رێکخستنی سیستەمەکان و راهێنان بە فەرمانبەران."
جێی ئاماژە پێدانە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە (14) پارێزگای عێراق دەستیپێکردوە و تا ئێستا زیاتر لە (27) ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمەکانیان نوێکردۆتەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment