پێنج کەس لەسەر ڕووداوەکەی گوندی خاڵ بەگ دەستگیرکراون کوردستانی

نوچەنێت

قایمقامی ڕزگاری لەبارەی كوژرانی چوار هاووڵاتی سنووری گەرمیان دەڵێت، ئەو ڕووداوەی کە لە گوندی خاڵە بەگ ڕوویدا بەهۆی کێشەی زەویوزار بووە، كە بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و حەوتی دیکەشیان بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە (21/12/2025) ڕائید سەربەرز عومەر بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو پێنج کەسەی کە دەستگیر کراون، دووانیان خۆیان ڕادەست کردووە، هەروەها دەشڵێت، پەیوەندییان بە دۆسیەکەوە نییە، تەنیا لە کاتی ڕوداوەکەدا لە گوندەکەدا بوونە.

هاوكات جەختی لەوە كردەوە، ئەو ڕوداوەی کە لە ڕۆژی هەینی (19.12.2025) لە گوندی خاڵە بەگی سنووری گەرمیان ڕوویدا، ڕائید سەربەرز عومەر گووتی ئەمڕۆ ئەو دۆسییە بە فەرمی دەخرێتە بەردەست دادوەری لێکۆڵینەوە و بڕیاری نوێی لەبارەوە دەدرێت، "ڕەنگە دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی دیکەش دەربکات، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە هەموویان تۆمەتباری ڕوداوەکە بن."

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی یاسا ئەو حەوت کەسەی بریندارن، بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و بەڕێوەچوونی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، هەموویان وەک دەستبەسەرکراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لەژێر چاودێری پۆلیسدا چارەسەر وەردەگرن.

جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی هەینی لەسەر زەویوزار لە نێوان دوو بنەماڵەدا كێشە دروست بوو، كە بەوهۆیەوە چوار كەس کوژران، سیانیان برا بوون بە ناوەکانی (فەرەیدوون حەسەن، بێستون حەسەن، فەرهاد حەسەن) ئەوانی دیکەش ئامۆزا و زاوای سێ کوژراوەکە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین