سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق كۆبووەوە کوردستانی
بە بۆنەی کۆتایی هێنان بە ئەرکەکەی سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کرد. بەیەکەوە لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (23/12/2025) لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ محەمەد ئەلحەسسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گرژی و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی سەرۆکی نێردەی یۆنامی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو بۆیە لە کۆبوونەوەکەدا "سوپاس و پێزانینی خۆی نیشاندا لەو پاڵپشتیە بەردەوامانەی سەرۆک بارزانی بۆی هەبووە لە پێناو سەرخستن و پێشڤەچوونی ئەرکەکانی لە عێراقدا."

سەرۆک بارزانی سەرەڕای هیواخواستن بۆ سەرکەوتن لە ئەرکی داهاتوویدا "سوپاسی نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی کە داویانە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە عێراق" هەروەها سوپاسی ئەو پشتگیرییانەی کردن کە "بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسیی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و پێکهاتەکانی عێراق لە پێناو دەستەبەرکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق" داویانە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین