سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەكات کوردستانی

نوچەنێت

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد و سوپاسی كردن "بۆ ڕۆڵی ئەرێنی لە هاوکاریکردنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان."

ڕۆژی سێشەممە (2025/12/23) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد، "سوپاسی نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌ عێراق کرد بۆ ڕۆڵی ئەرێنی لە هاوکاریکردنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و کارکردنی لەپێناو ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێم".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی".

ڕاگەیێندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە، چەندین تەوەری جیاواز لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوە کراوە وەک، "دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە".

ڕۆژی پێنجشەممە (2024/10/10) محەمەد ئەلحەسسان کە لە بنەڕەتدا هاووڵاتی عومانە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) دەستبەکاربوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین