سوودانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان دەكات
نوچە نێت:
ڕۆژی سێشەممە (2025/12/23) نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لە شاندی بالای پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرستی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە، "بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی" کردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باس لە، "دوایین پێشهاتەکانی وڵات و گرنگی یەکخستنی هەڵوێستەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کراوە". دووپاتی، "کارکردن کراوەتەوە بە تێڕوانین و ئامانجێکی یەکگرتوو و گشتگیر تاوەکو ڕێگەخۆشکەر بێت لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامی پڕۆژەکانی گەشەپێدان، بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوە کە بەرژەوەندی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و لە بەرژەوەندی هەموو لایەک بێت".
ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و دەستیان بە کۆبوونەوەکانیان کرد، بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە شاندەکە چەند ڕۆژێک لە بەغدا بمێننەوە و بەردەوام بن لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە جیاوازەکانی عێراق.
وەک ئاشکرایە لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا، شاندەکە چەندین ئامانجی جیاوازی هەیە گرنگترینیان، پرسە گرنگەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دابینکردنی شایستەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستووری فیدڕاڵی عێراق.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment