فایەق زێدان: پەیوەندییە ئەرێنییەکەمان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوکاربووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەكانی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکار بووە لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ڕۆژی چوارشەممە (24/12/2025) فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە رووداوی لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، فایەق زێدان گووتی، "پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ناوازەیە و لە روانگە و دیدەکانماندا بۆ پرسە نیشتمانی، دادوەری و یاسایییەکان هاوڕاین. ئەم پەیوەندییە ئەرێنییەش هاوکار بووە لە چارەسەرکردنی زۆرێک لەو پرسانە."

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕاشگەیاند، "بە حوکمی پەیوەندییە کەسییەکانمان لەگەڵ زۆربەی سیاسییەکان و هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق، بەشداریمان کردووە لەو هەوڵانەی کە هەموو ئەو کەسایەتییانە دەیانخەنە گەڕ بۆ گەڕانەوەی تەباییی نیشتمانی و پێشخستنی بنەمای (عێراق لە پێش هەمووانە) و (ئینتیما بۆ عێراق) پێش هەر ئینتیمایەکی دیکەی لاوەکی، لەم پێناوەشدا هەنگاوی زۆر باشمان بڕیوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین